بارانبارینێکی بەهێز هەرێم دەگرێتەوەو ئەگەری لافاو هەیە


لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارنی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوەو ئەگەری لافاو هەستان دەکرێت.

کەشناسیی عێراق لە بارەی ئەو شەپۆلەوە رایگەیاند " بارانبارینێکی بەهێز دەستپێکدەکات و بارانەکە جگە لەوەی ناوچەکانی خواری عێراقیش دەگرێتەوە، بەقورسیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە مالپەڕێکی جیهانی کەشواهەوایە باس لەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە لەشارەکانی هەرێم تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. 



PM:04:16:13/02/2024