هاوسەری یەکەمی سۆران عومەر نامەیەک بۆ کچەکەی دەنووسێت

هاوسەری یەکەمی سۆران عومەر، شنۆ عەبدوڵڵا نامەیەک بۆ کچەکەی دەنووسێت و دەڵێت" ئەو ساتەی لە نەخۆشخانە پێیان راگەیاندم کە کچەکەت توشی شەکرە بوە .دەستبەجێ سوجدەی شوکرم بردو داوام کرد لە خودا بەشتێکی تر تاقیم نەکاتەوە کە بەرگەی نەگرم".

شنۆ عەبدوڵڵا دەڵێت" بەڵام تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورستر لەوە یەخەی من وتۆی گرت و ئەوەی چاوەرێمان نەدەکرد رویدا".

ماوەیەک لەمەوپێش سۆران عومەر هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە کرد و بە پێی زانیارییەکان دۆسیەکەیان لەگەڵ شنۆ عەبدوڵڵا لە دادگایە و تا ئیشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

دەقی نامەکەی شنۆ عەبدووڵڵا بۆ کچەکەی: 

بۆ کچە تاقانەکەم

شنۆ عەبدوڵڵا - رۆژنامەنووس

٢١ ساڵ ئارامگرتن لە چاوەروانی بونی تۆدا…بێ هیوانەبون  و نزاکردن.خودا نائومیدی نەکردم و تۆی تاقانەی پێبەخشیم.

بە ئەندازەی نێوانی ئەرزو ئاسمان دڵخۆش بوم پێت….بەڵام خودای گەورە لە تەمەنی یەک ساڵیدا بەسەری کردمەوەو توشی شەکرەی کردی.

ئەو ساتەی لە نەخۆشخانە پێیان راگەیاندم کە کچەکەت توشی شەکرە بوە .دەستبەجێ سوجدەی شوکرم بردو داوام کرد لە خودا بەشتێکی تر تاقیم نەکاتەوە کە بەرگەی نەگرم.

لە سەروبەندی چارەسەرکردنی تۆداو مانەوەمان بۆ ماوەیەکی دورودرێژو سەفەری تاران. تا خودا لە کون فە یەکونێکدا شیفایەک بنێرێت بۆ تۆی ئازیز…

بەڵام تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورستر لەوە یەخەی من وتۆی گرت و ئەوەی چاوەرێمان نەدەکرد رویدا.

من و تۆ ئازار دەچەژین. بەڵام بەهیزین

خۆشەویسترین کەسمان لە ساتە نارەحەتیەکانی ژیانمان بەجێیهێشتین  و بەدوای خۆشیەکانی خۆیدا هەنگاوی هەڵهێناو ئێمەی لە بیر کرد

کچە تاقانەکەم
ئەو کەسەی کە جێیهێشتی وبەدوای ژیانێکی تردا گەراو ئامادە نەبو لەگەڵ دایکت خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان بەش بکات وخەرمانی ٢٣ ساڵی پێکەوەییمانی لە گۆرنا.

من دەژیم بۆ تۆوبراکانت. هەرگیز خەم ناخۆم تا ئێوە ئاسودە بن و ژیانێکی شایستە بژین

هیوای ژیانیکی ئاسودەییش بۆ ئەو کەسە دەخوازم کە جێیهێشتین بۆیە پێت دەڵێم وەک باوک خۆشت بوێ و رێزی بگرە .بەڵام هەرگیز لێی خۆش مەبە.



PM:07:38:13/02/2024