وێنە.. چۆپی فەتاح وێنەی دوو کچەکەی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، چۆپی فەتاح نوێترین وێنەی دوو کچەکەی بڵاوكردەوە. 

چۆپی فه‌تاح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئنستاگرام)، تازەترین وێنەی دوو کچەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەردوو کچە جوانەکانم، لیانا گیان هاوڕێیە نوێیەکەی لیڤیا گیان". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


PM:12:20:14/02/2024