سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیرانی یۆنان و قەتەر کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان( ماوە بۆ درێژکراوە) له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌منیی و سیاسیی عێراق و ئاڵنگاری و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی، گفتوگۆیان كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە" لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساییش و سه‌روه‌ریی عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاری ئه‌منیدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆیاندا بگرن و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی سه‌قامگیری.
سەرۆکی هەرێم ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و كار و چالاكییه‌كانی تیمی UNی له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لای خۆیه‌وه گۆتێرێس سوپاسی ڕۆڵی ئه‌رێنیی نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرد.
دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕ و باری مرۆیی له غه‌زه، چه‌ند باسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوون.
هەر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، سەرۆکی هەرێم( ماوە بۆ درێژکراوە) له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، شه‌ڕ له غه‌زه، دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه و جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاریی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه.
هاریكاریی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.