کونسوڵی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێت بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری دەربارەی رێکخستنی میدیا کە لە رۆژنامەی وقایعی کوردستان ژمارە (٣٠٥) دەرچوێندرابوو و دەبوو مایەی مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەنوسانی ئۆنلاین کە پێمانوایە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن.
بە پێی بەیاننامەی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٤ ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان ژمارە(٣١٤) بڵاوکراوەتەوە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری میدیایی ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ لە رۆژنامەی وقایعی کوردستان ژمارە(٣٠٥) دەرچوێندرابوو و دەبووە مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەنوسانی ئۆنلاین کە پێمانوایە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە" ئەم بەیانە لە رۆژی ٢کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی ( وقایعی کوردستان ) بڵاودەکرێتەوە و هەروەها بڕیاریانداوە کار بە رێنمایی پێشومان ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠١٤ ( رێنمایی رێکخستنی فریکوینسیسپەیس لە هەرێمی کوردستان) بکرێت".