پە-کە-کە: لە زاپ ٣٧ سەربازی تورکیا کوژران


هێزەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنن لە شەڕی زاپی ١٧ی شوباتدا کە گەریلا هێرشیکردە سەر چەند بنکەی سوپای تورکیا ٣٧ سەرباز کوژران.

لە راگەیاندنێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند " ١٧ ی شوبات کاتژمێر ١٢:٥٠ لە رۆژئاوای زاپ، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی لە گۆڕەپانێکی سەرەکی بارەگاکە جێگیر ببوون، گەریلا ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی بە تاکتیکی هێرشبەرانە دەستیپێکردو، لە چەندین قۆڵەوە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، سەنگەرەکان تێکشکێندران و کۆنترۆڵکران". 

لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە گەریلا چوونەتە سەر دوژمن، بە خێرایی گۆڕەپانی بارەگاکەی لە دوژمن پاککردەوە، چوونە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بە سەر چەندان چەکی جۆراوجۆردا  گرت و، دواتر هەموو بنکەکانی سووپای تورکیا و خێمە و کۆنتینەرەکان بە تەواوەتی سوتێندران.

" لەو ئۆپراسیۆنەدا ١٥ سەنگەر، ٧ کۆنتینەر، جبەخانەیەک، ناوەندێکی پەیوەندییەکان، ناوەندێکی چاودێری، ٢ چەکی ئەی فۆر، چەکێکی نارنجۆکهاوێژ، ٢ سیستمی رادار و ٥ کامێرای چاودێری حەراری بە تەواوەتی لەناوبران".( راگەیاندنی پەکەکە).

دەستکەوتەکانی گەریلا وەک لەراگەیاندنەکەدا هاتووە"  ٨ چەکی ئێم پی تی- ٥٥ی کەسی، ٨ مەخزەنی چەکی ئێم پی تی-٥٥، ٥ چەکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، لولەیەکی چەکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، ٣٠٠ فیشەکی بی کەی سی، چەکێکی نارنجۆکهاوێژی یەکدانەیی، ٣ چەکی نارنجۆکهاوێژی، چەکێکی نیشانەشکێنی جۆری بۆرا، مەخزەنێک و کەلوپەلەکانی، چەکێکی بۆمبهاوێژی بی-٧، ٢ چەکی پۆمپەیی، دەمانچەیەک، ٨ کامێرای دوربیندار، ٤ دوربینی شەو، دوربینێکی رۆژ، ١١ دووربینی چەک، ٢ ئامێری دەستنیشانکردن، ئامێرێکی بێتەلی گەورە و پاتریەکەی، چوار ئامێری بێتەل، ٢ نارنجۆکهاوێژ، ٣ لەیزڕی ئاماژەدان، ٣ کامێرای بۆسەدانان، ٢ پانێلی وزەی خۆر، ٢ کامێرای حەراری، ٧ پاوەربانک، تلیسکۆپێک، باتریەکی بارگاویکردن، کڵاوێکی سەربازی، ٢ هەستەوەر، ٣ تەلەفون و جانتایەکدا گیرا".

دەربارەی زیانە گیانییەکانی گەریلاکانی پەکەکە، لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " یەک گەریلا شەهیدبووە ".

پەکەکە میدیای تورکیا بەدرۆدەخاتەوە کە تەنها سەربازێکیان کوژراوەو، سەربازێکیشیان برینداربووەو، جەخت لەسەر کوژرانی ٣٧ سەربازی تورکیا دەکاتەوە لەو هێرشەی گەریلادا.



PM:04:55:18/02/2024