وەفدێکی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە ناردنی کاروانی دووەمی نەوت لە بەغدادن

سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" بە مەبەستی ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی سپی ماڵان وەفدێکی وەزارەتەکەمان لە بەغدادە". 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" وەفدێکی وەزارەتمان بۆ ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی سپی ماڵانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەکانیان ئەرێنی بوون لەسەر ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەفدەکەی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدادی کردووە و دوای ئەوەی دابەشکردنی کاروانی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت. 


PM:07:49:18/02/2024