سەردار قادر: ئەوەی لە کۆنفرانسی گۆڕان گوزەرا ململانێی نێوان ڕێکخەری پێشوو و رێکخەرە سێبەرەکانی گۆڕان بوو

سەردار قادر کە پێشووتر پارێزگاری سلێمانی بوو لەسەر لیستی گۆڕان، لە وتارێکیدا لە بارەی دوا کۆنفراسی گۆڕانەوەو، دەڵێت" ئەوەی لە کۆنفرانسەکەدا بیسترا زیاتر ململانێی نێوان رێکخەری پێشوو و رێکخەرە سێبەرەکانی گۆڕان بوو".

سەردار قادر پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کە پاش ماوەیەک دەستی لەکارکێشایەوە، لە وتارێکدا لەسەر کۆنفرانسی گۆڕان کە بەم دوایانە سازکرا رایگەیاندووە" دارایی گۆران وەک هەمیشە بە ناشەفاف مایەوە؟؟ مەسەلەی مۆڵکایەتی گردەکە و پەیوەندی نیوان کۆمپانیای ووشە و گۆران نەخرایە قاڵبی تیگەیشتنی هاوبەش!!".

سەردار قادر کە ماوەیەک سەرپەرشتیاری رادیۆی گۆڕانیش بوو، لە وتارەکەیدا دەڵێت" کشانەوە لە حکومەت  سپیرا بە لیژنە و بریاری کۆتایی لی نەدرا؟؟، ئەوەی پلانە بۆ گەرانەوە بۆ شەقام و دەنگدەری گۆران پرۆژەیەکە بووە وەهم و دوور مەودا؟؟، مەسەلەی هاوپەیمانی لەگەڵ یەکیتی و نزیکی لە پارتی بی چارەسەرمایەوە؟؟، ئەوەی بیسترا زیاتر ململانیی ناوخۆ وشەری تەکەتوول !!!".




PM:02:09:19/02/2024