ترایلەری فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا) بڵاوکرایەوە و بڕیارە لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا فیلمەکە نمایشبكرێت.
پۆست پرۆدەکشنی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆڕۆنادا) کۆتایی هات و پۆستەر و ترەیلەری فیلمەکە لە لایەن ئەکتەر و دەرهێنەری دیاری کورد شوان عەتوف بڵاوکرایەوە.
بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا لەسەر شاشەی سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایشبکرێت، فیلمەکە لە ژانری (کۆمیدیا، دراما، ڕۆمانسیە).
فیلمەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوفە، هەریەك لە ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، رێشان و چەند ئەکتەرێکی دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە دەست بە كاری وێنەگرتنی فیلمەکە كراوە.