نێچیرڤان بارزانی : ملیشیا چەکدارەکان لە داعش مەترسیدارترن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" ملیشیا چەکدارەکان مەترسیدارترن لە داعش لە عێراق، کە یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی بەدەستەوە بوو، ئێمە دەمانزانی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعشدا کامانەن ، بەڵام ئەو ملیشیایانە دوژمنن لەناوخۆی ماڵێ عێراقەوە و نازانین لە کوێ و کەی هێڕش دەکەنە سەرمان". 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل کەناڵی (العربیە الحدپ) سەرۆکی هەرێم دەڵێت"  کردارەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران وا لە عێراق دەکات بهایەکی لە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا نەمێنێت، ئەم گروپە چەکدارانە لە لیستی سەروەی ئەو لایانانەن کە سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و پێویستە سنوورێکی بۆ دابنرێت".

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا نێچیرڤان بارزانی وتی" ئەوەی ئێران کردی گەورەترین پێشێلکاری بوو لەسەر سەروەری عێراق".

دەربارەی پەیوەندی کورد لەگەڵ ئێراندا سەرۆکی هەریم دەڵێت" ئیران دراوسێمانە لەڕووی جوگرافیاوە و ناتوانین بیگۆڕن، ئێمە پێوان وابوو پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ هەرێم باشە، ژمارە ئابوورییەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان گەورەیە، بەڵام ئەو گورزە سەربازییەی دوایی ئێران دژی ماڵێکی مەدەنی کە سێ بێتاوان لە نێوانیشیاندا منداڵێک بوونە قوربانی، بە بهانەی ئەوەی کە ئەو ماڵە بارەگای مووسادی ئیسرائیلە بە گەورەترین پێشێلکردنی سەروەری عێراق هەژمار دەکرێت".



PM:12:41:22/02/2024