ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ زیاتر لە (٢٠) ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکاران لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ٢٠ ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانیان لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوشتووە.
بەپێی ئامارێکی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٢٩٩) کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و برینداربوون.