"دەرگای وەزارەتمان کراوەیە بۆ دیوانی چاودێری دارایی عێراق"

وەزیری دارایی هەرێم لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی دیوانی چاودێری عێراق و رایگەیاند" دەرگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکانمان کراوەیە بۆ هەر وردبینی و بەدواداچونێک کە لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە ئەنجامبدرێت". 

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی یەكشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکهاتبوون لە حەیدەر یوسف خەلخال و عەلاء حسێن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ".

ئەوەش هاتووە" وەزیری دارایی جەختی لەو هەماهەنگی و هاوکارییە کردەوە کە ماوەی دوو ساڵە لە نێوان وەزارەتی دارایی و تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، دەرگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ هەر وردبینی و بەدواداچونێک کە لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقە ئەنجامبدرێت". 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکە لە چوارچێوەی کاری ئاسایی و وردبینی تیمە هاوبەشەکانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردوولایە بۆ ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستانە.


AM:12:01:26/02/2024