وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٧٥ کەس بە تۆمەتی قۆرغکردنی بازاڕ دەستگیر کراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە لەماوەی دوورۆژدا ٧٥ کەس بە تۆمەتی قۆرغکردنی بازاڕ دەستگیر کراون .

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە" لەماوەی دوو رۆژدا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ٧٥ کەسیان بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان و قۆرغکردنی بازاڕەکان دەستگیر کردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان لە مانگی رەمەزاندا توندتر دەکەینەوە و هەروەها پلانێک دادەنێین بۆ ئەوەی بازرگانەکان و فرۆشیارەکان بە یەک نرخ ماددەکان بفرۆشن".

ئاماژە بەوەشدراوە کە ژوورێکی ئۆپراسیۆن لەوبارەیەوە بە سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابوورییەکان پێکهێنراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە یاری بە نرخی شتوومەک و ماددە خۆراکییەکانەوە دەکەن سزا بدرێن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت" ساز هەیە بۆئەوەی رێگری لە سەرپێچکاران بکەن و بە پێی مادەی ٢٤٠ لە یاسای سزادان سزا دەدرێن لەگەڵ سزادان تا ٧ مانگ زیندانیکردن و پێبژاردن".



PM:03:09:26/02/2024