شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

کەشناسێکی عێراقی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند و دەلیت" خۆڵبارینێکی چڕ شارەکانی عێراق دەگرێتەوە".

واسق سەلامی، کەشناسی عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و شەپۆلێکی چڕی خۆڵ و تۆز دروست ببێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت جیاوازی پلەکانی گەرما و شەپۆلی خۆڵبارین کاریگەری لەسەر شارەکانی ناوەڕاستی فورات هەبێت.

هاوکات ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند" بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە".


PM:12:17:02/03/2024