لە زاخۆ تەرمى کەسێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک پردی بێدار لە قەزای زاخۆ دۆزرایەوە و گومان دەکرێت ماوەیەک بەسەر مردنەکەیدا تێپەڕیبێت.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای زاخۆ، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵان لە ڕووباری خاپوری زاخۆ لە نزیک گەڕەکی بێدار لە شاری زاخۆ دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانیەکە ناوی (ن.ع.م)ە و تەمەنی (٢٤) ساڵە، لە ئێستادا بەشی فریاکەوتن و بەڵگە و تاوان لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازی گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە تەرمی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى زاخۆ کە گومان دەکرێت مردنەکەى نوێ نەبێت و ماوەیەکى بەسەردا تێپەڕیبێت.


PM:06:08:02/03/2024