عێراق.. لە مانگی رەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە

بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومییەکانی عێراق کەم بکرێتەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە مانگی رەمەزاندا گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی فەرمی فەرمانبەراندا دەکرێت و کاتەکانی دەوام لە سەرجەم وەزارەتەکان کەمدەکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو مانگەدا یەک کاتژمێر لە کاتی دەوامی فەرمی سەرجەم وەزارەتەکان کەمدەکرێتەوە و ئەو بڕیارەش سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی فەلەکناسان بڕیارە رۆژی ١١ی ئازار یەکەمی ئەمساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت. 


PM:11:46:03/03/2024