دوایین لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە نزیکترین کاتدا لیستی موچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین". 

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە کردوە و راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی رابردومان ناردوەو لە نزیکترین کاتدا لیستی موچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەران، پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.

وتەكانی وەزیری دارایی هەرێم لە میانی دیدارێكدا بوو كە لەگەڵ کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێم لەبارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم كراوە و جەختیش لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئابوری و بازرگانی کراوەتەوە.


PM:06:50:04/03/2024