تەرمی ئەندامەکەی هەدەپە رەوانەی باکوری کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی عەبدولقادر سەبری تۆپراک کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە سلێمانی کوژرا رەوانەی بەدلیسی باکوری کوردستان کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی عەبدولقادر سەبری تۆپراک لە رێوڕەسمێكدا لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەرەو شاری بەدلیسی باکوری کوردستان بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرایەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەسەر شەقامی چوارتا لە نزیک چێشتخانەکەی وەستا حەسەن لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە عەبدولقادر سەبری تۆپراک کراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

قوربانییەکە تەمەنی (٣٥) ساڵ بووە ماوەی (١٠) ساڵ بوو لە سلێمانی دەژی و یاریدەدەری پزیشک بووە و خاوەنی سێ منداڵ بووە. 


PM:08:10:04/03/2024