وەزارەتی دارایی عێراق پەلە دەکات لە ناردنی مووچەی هەرێمدا


وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە پەلە بکات لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەمەش لە رێگای وردبینیکردنی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستەکەدا،  بەبێ رادەستکردنی بە چاودێری دارایی.
 
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە بەمەبەستی گەیشتنی زووتری مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم و دوانەکەوتنی، خۆیان وردبینی لە لیستەکەدا دەکەن.

مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە بۆ ئەم مانگە ٩٤٠ ملیار دینارە، بۆیە لەگەڵ گەیشتنی لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لێدەردەکات، کە ٣٢٠ ملیار دینارە، ئینجا پارەکە دەنێرێت.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیەت رۆژی ٢١ مانگی شوبات بڕیار دا کە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم وەک پێشوو بنێردرێت، بەڵام مانگی سی دەبێت لە رێگای کارتی ئەلکترۆنیەوە بێت.



PM:10:47:06/03/2024