کەرکوک.. مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقیەوە

پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند" لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەی برینداربوو".

پۆلیسی کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستدا و کوڕە تەمەن ١٢ ساڵانەکەی برینداربوو".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو باوک و کوڕە بە خێزانی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەو جێگایە، ئەو مینە چێنراوەش کۆنە و بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە.

ناوچەی جەبەل بۆر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باکووری پارێزگای کەرکووک.


PM:06:08:08/03/2024