نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٩٢ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:06:21:10/03/2024