لە سنوری پارێزگای کەرکوک کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک کوڕێک بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی باوکی خۆی هێهنا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی داقوق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە گوندی عەبدوڵڵا غانمی سەر بە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک کوڕێکی تەمەن (١٦) ساڵان، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی تەقەی لە باوکی خۆی کرد و کوژرا". 

وتیشی" قوربانییەکە تەمەنی (٤٢) ساڵ بووە و کوڕەکەش سێ گولـلەی تەقاندووە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە باوکی گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و پۆلیس لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە دەستپێکردووە تا هۆکاری پشت ئەنجامدانی ئەو ڕووداوە بزانرێت. 


PM:10:31:10/03/2024