نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ ی ئازار نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ، کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. 

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٩٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار بووە. 



PM:06:06:12/03/2024