بەیانی ئەمڕۆ ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٥ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٦٣٥ دینار.