ئەمڕۆ چەند شۆفلێکی شارەوانی سلێمانی دەچنە سەر گوندی ئەڵمانی دوو، دیواری گوندەکە دەڕووخێنن بەناوی سەرپێچیکردنەوە، پرۆژەی نالیاش وەڵامدەداتەوە و دەڵێن: لایەنێکی ئەمنی لە پشت ئەم کارەوەیە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەگەڵ رووخانی دیواری گوندی ئەڵمانی دوودا بڵاویکردەوە " لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی ٨٠ زەوییە، ئەمرۆ بەشی لابردنی زیادەڕەوەیی شارەوانی سلێمانی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی هەستان بەجێبەجێکردنی کاری یاسایی و لابردنی زیادەڕەوەییەکان".
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە" خاوەن زەوییەکان سکاڵایان پێشکەش بەشارەوانیی سلێمانی کردووە کە داواکارن بەهۆی رێگریکردنی کۆمپانیای نالیاوە کە هەستاوە بەدروستکردنی پەرژین لەسەر شەقامەکە بووەتە هۆی رێگریکردن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانیان، شارەوانیش بەپێی یاسا ئەو کارەی کردووە بەمەبەستی کردنەوەی ئەو شەقامەی کە رێگری لێکرابوو لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە".
لەبەرامبەردا كۆمپانیای نالیا دەڵێت:ئەو زەویانە ئیدارەی گشتی یەكێتی داگیریكردوون و كردویەتی بەناوی ئیدارەی گشتییەوە.
ئەحمەد ساڵح بەرپرس خزمەتگوازرییەکانی کۆمپانیای نالیا دەڵێت" بەهیچ جۆرێک ئاگاداریان نەکردووینەتەوە بە کتاب کە بیروخێنن، بەڵکو شۆفل و هێزیان هێناوەو رووخاندوویانە".
به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای نالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو موڵکانە هی هاوڵاتیان نین"، بە ناراستەوخۆش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە موڵکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
هەروەها ئەوەش ئاشکرا دەکات کە پێشتر هاوڵاتی هاتوه بۆلامان وتویه‌تی: مه‌تری ٧٠٠ دۆلاریان داومه‌تێ بۆ زه‌وییه‌كه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی كه‌م به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكن كه له‌وێ زه‌وییان كڕیوه به ٧٠٠ دۆلار فرۆشتویه‌تی، ئێستا شه‌وانه له‌ژێره‌وه ده‌چن سه‌ردانی ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه ده‌كەن و ده‌یانه‌وێت مه‌تری زه‌وییه‌كان ٥٠ دۆلاریان لێیان بكرنه‌وه، بۆیه ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه لایه‌نێكی ئه‌منی له پشته‌وه‌یه "با نه‌ڵێم ئیداره‌ی گشتییه"، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی بن ئێمه له خزمه‌تیاندا ده‌بین.
دەقی کۆنگرە رۆژنامەگەریەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..