عامر فایز: پرسی ئەمنی سەرەکیترین پرسی گفتوگۆی بەرپرسانی عێراق لەگەڵ هاكان فیدان بێت

ئەندامێکی لیژنەی پەیووەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی سەردانەكەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و وەفدە ئەمنییەکەی بۆ بەغدا و بابەتەکانی ناو كۆبوونەوەكان، ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت پرسی ئەمنی لە پێشەنگی گفتوگۆی بەرپرسانی عێراق لەگەڵ هاكان فیدان بێت.

لە لێدانێکی رۆژنامەوانیدا، عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی سەردانەكەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدا و بابەتەکانی ناو كۆبوونەوەكان ڕایگەیاند" دەبێت پرسی ئەمنی لە پێشەنگی گفتوگۆی بەرپرسانی عێراق لەگەڵ هاكان فیدان بێت، چونكە ناتواندرێت ڕێگە بە بەردەوامی بۆردوومانەكانی توركیا بۆ سەر عێراق بدرێت، نابێت ڕێگە بدرێت بە بوونی هێزەكانی لە ناو خاكی عێراقدا".

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت دەستپێكردنی هەر هێرشێكی نوێی زەمینی توركیا لە قووڵایی خاكی عێراق و هەرێم ڕەت بكرێتەوە، دەبێت ئەم بابەتە بە ڕوونی و بە تووندی بە هاكان فیدان بگەیەنرێت، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا گرنگە، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە چارەسەر بكرێت، بەتایبەتی دۆسێیەی ئاو و ئەمنی.

عامر فایز ئەوەشی خستەڕوو" سەرەڕای ئەوەی عێراق بە قەیرانێكی وشكەساڵی گەورە و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، بەڵام توركیا بە مەبەست پشكی ئاوی عێراق دەبڕێت، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە پشكی ئاوی عێراق نادات، ئەوەش فشارە، بۆ ئەوەی دژی عێراق بەكاری بهێنێت بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجە تایبەتەکانی خۆی".

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری بەرگری و  وەزیری سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵادا ئەنجامدەدات.



AM:11:47:14/03/2024