نرخی نەوت لە جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤  نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووەوە و بە ٨٥ دۆلار و ٥ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و  گەیشتە ٨١ دۆلار ، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.



AM:09:44:16/03/2024