ئازاد تۆفیق: پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێت

پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی وتارێکدا لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند" شەرمەزارم ئەگەر لە ٣٧هەمین ساڵیادی کیمیابارانیدا، هەڵەبجە پارێزگا نەبێت"، و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێت.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی وتارێکدا لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق گرنگی زیاتر بە هەڵەبجە بدات و دەشڵێت" شەرمەزارم ئەگەر لە ٣٧هەمین ساڵرۆژی کیمیابارانیدا، هەڵەبجە پارێزگا نەبێت".

ئازاد تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەتی عێراق ئەو ڕاستییە بزانێت، خۆشیی و خەمەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە مێژووی عێراق، وەک چۆن دەبێت لا لە نەجەف و زۆنگاوەکان بکرێتەوە دەبێت، بە هەمان شێوە لا لە شارەزوور، هەڵەبجە و هەورامان بکرێتەوە و دەبێت حکومەتی عێراق بیسەلمێنێت لە زاخۆوە بۆ بەسڕە و لە ئاوێسەرەوە بۆ فاو جیاوازی نییە.

ئازاد تۆفیق جەختی لەوەشکردووە 
پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێت.





PM:12:17:16/03/2024