نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٥ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٦٤ دینار.



AM:10:25:17/03/2024