تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵە دەستگیر کرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا".

دوێنێ لە گوندی زڕگوێز لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی کە بنکەکانی هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا نیشتەجێیە، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەناوی ( شوعەیبی زراعەیە) دەکوژرێت.




PM:12:21:17/03/2024