کەشناسی عێراق: شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەیەوە کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و شەپۆلێکی باران بارین روو لە شارەکانی عێڕاق دەکات.

کەشناسی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سبەیەوە دوو شەممە بارانبارین ناوچەکانی باشوری عێراق دەستپێدەکات و تا سێ شەممە بەردەوام دەبێت و لە باکوری عێراقیش رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە تا کۆتایی هەفەتەکە بارانبارینی بە لێزمە بەردەوام دەبێت.

هەرچی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنی ئەمڕۆیدا پێشبینی دەکات کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی و دووسبەی ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە سبەیەوە لێزمە باران دەبارێت و خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزم دەبنەوە.



PM:03:28:17/03/2024