وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ( ماوە بەسەرچوو) لەمساڵدا دووەم لێخۆشبوونی خۆی راگەیاند لەو پارەیەی لە خوێندکارانی پارالێڵی زانکۆ و پەیمانگاکانی دەسەند و، بەم پێیە وەزارەت بە رێژەی ٦٥٪ ی پارەی ئەمساڵ خۆشدەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند" سەرەڕای لێخۆشبوونی ٤٥٪ی کرێی خوێندنی پارالێڵ، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی ٢٠٪ دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان".
بەم پێیە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بە پارە دەخوێنن لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤ دا بەرێژەی لە ٦٥٪ خۆشدەبێت.