یەکێتی: پابەندین بەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاریکراوە

وتەبیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان". 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمشەو دووشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤، وەکو لە لایەن سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەردراوە". 

دەشڵێت" یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی". 

راشیگەیاندووە" چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان". 


PM:11:32:18/03/2024