بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت چەند سەنتێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٦ دۆلار و ٣٠ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.