ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی بۆ هاوكاریکردنی لێقه‌وماوانی پارێزگای دهۆک راگەیاند کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەسی دیکەش تائێستا رزگارکراون.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له بانگه‌وازێكدا كه ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان و ژوره‌كانی بازرگانی هه‌رێم و سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كردووه تێیدا داوا دەکات کە هاوكاری لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك بكه‌ن.
ئاماژە بەوەش دەکات، دوابه‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌پێی زیانه‌كانیان به‌سه‌ر هاوڵاتییانی زیانلێكه‌وتوی شاری دهۆك دابه‌شده‌كرێن.
دوێنێ شەپۆلێکی چڕی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو کە بەهۆیەوە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ١٢٠ هاوڵاتی دیکەش ڕزگارکران.
هاوکات ١٦٠ خانووش، بەهۆی لافاوەکەی دوێنێی شاری دهۆک زیانیان پێگەیشتووە و ٥٠ ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە.
بەهۆی نالەباری کەشوهەواشەوە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ کراوە بە پشووی فەرمی.