بەڕازیل پشتگیری لە سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی ڕۆبینهۆ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای بەرازیل بڕیاریدا سزای دادگای ئیتاڵیا لەسەر ڕۆبینهۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی میلان و هەڵبژاردەی بەڕازیلی بۆ 9 ساڵ زیندانیکردن پشتڕاست بکاتەوە.
 

 ڕۆبینهۆی تەمەن 40 ساڵ، پێشتر لە ئیتاڵیا سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە ساڵی 2013دا بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بە کۆمەڵەوە، کاتێک هێرشبەرەکە یاری بۆ میلان دەکرد.

 بەپێی هەواڵێکی ESPN، ڕۆبینهۆ دەبێت سزای نۆ ساڵ زیندانیکردن لە بەرازیل بەسەر ببات.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دادگاییکردنەکە هێشتا بەردەوامە و دادوەرەکان - کە پێشتر دەنگیان داوە بۆ پشتگیریکردنی سزاکە - هێشتا دەتوانن بڕیارەکەیان بگۆڕن.

 بەڕازیل هاووڵاتیانی خۆی ڕادەست ناکاتەوە، ئەمەش وایکرد ئیتاڵیا داوای زیندانیکردنی لە وڵاتەکەی خۆی بکات.

 خۆسێ ئێدواردۆ ئالکمین، پارێزەری ڕۆبینهۆ لە سەرەتای دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا بە دادگای ڕاگەیاند، کە دەیەوێت لە بەرازیل دادگایی بکرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەری نیشتمانی.

 یەکەم دادوەر کە دەنگی دا، فرانسیسکۆ فالکاو ڕایگەیاند، پێویستە ڕۆبینهۆ لە بەرازیل سزاکەی بەسەرببات.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاریزانەی پێشوو ناتوانێت لە سزا ڕزگاری بێت و ئەگەری جێبەجێنەکردنی سزاکە ئەگەری جێبەجێنەکردنی کێشەی دیپلۆماسی لەنێوان بەرازیل و ئیتاڵیا سەرهەڵبدات.

 فالکاو وتی: هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو حوکمەدا نییە کە لەسەری دەرچووە، ئەمەش لەلایەن دادگایەکی میلانۆوە پشتڕاستکرایەوە کە دەسەڵاتی کارامەیە لەم دۆسیەیەدا.

 ڕوونی کردەوە: "سزاکە کۆتاییە، تۆمەتبارەکەش بە غیابی لە ئیتاڵیا دادگایی نەکراوە. بەڵکو نوێنەرایەتی هەبووە".

 ڕۆبینهۆ، یاریزانی پێشووی بەڕازیلییە و هاوکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی یاری کردووە، مافی ئەوەی هەیە تانە لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە بدات.



AM:02:08:21/03/2024