نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٧٨٣ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ٧١٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٣ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 


PM:05:19:23/03/2024