سلێمانی.. بەشێک لە فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێك لە فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامیان بایکۆت کرد.

ماوەی هەفتەیەکە کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆش بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی هەروەها کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەوامیان بایکۆت کردووە.

ئەم بایکۆتەش لە کاتێکدایە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئاماژەی دا بەوەی ئامادە نین ئەو پارەیە دابەش بکەن کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە تا ئەو کاتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دەگات.


AM:09:42:24/03/2024