بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢١٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٦٨ دینار.