تەرزەو باران لە گەرمیان ‌دەبارێت
مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ و سبەی بارانبارین لە هەرێم بەردەوام بێت، زیاتر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی دەگرێتەوەو بارانی بەخوڕ و تەرزەش لە سلێمانی.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئێستادا ھەوری بەرز و مامناوەندی کەم باران تەواوی ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی بگرێتەوەو ، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی لەکاتەکانی بەیانی ئەمڕۆوە لەبەشێکی ناوچەکانی ناوەراست و باشور و رۆژھەڵاتی عێراق بەشێوەی ناسەقامگیری کەشوھەوا دەستیپێکردووە".

هەروەها دەشڵێت " لە ئێستاشدا کەڵەکە ھەوری بە بارانی بەخوڕ وتەرزە لەھەندێ شوێندا چالاکە و سات بۆ سات ئەو شەپۆلە بۆ ناوچەکانی سەرەوە جوڵە ئەکات و لەکاتەکانی ئێوارەوە بارانبارین سەرەتا لەناوچەکانی گەرمیانەوە دەستپێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی دیکە بەگوێرەی کات فراوان ئەبێت و لەشەودا کاریگەری بەھێزدەبێت".

ئازار جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تا بەرەبەیانی سبەی دووشەمە ٢٥ی ئازار بەگشتی وەک پێشتریش باسمان کردوە لەم حاڵەتەدا لوتکەی باران و چری شەپۆلەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی باشوری گەرمیان و ناوچە سنوریەکانی خۆرھەڵاتی گەرمیان و شارەکانی رۆژھەڵاتی بەغدادە دووبارە ھۆشداری لە بارانی بەخوڕ و لافاو ئەدەین وە بارینی تەرزەی زۆر و دروستبوونی بارستە ھەوری سوپەرسێل .

رێژەی بارانی پێشبینی کراو لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سبەی بەم شێوەیە:

ناوچەکانی باشور و ناوەراستی گەرمیان و رۆژھەڵاتی بەغداد ٤٠ تا ١٠٠ ملم زیاتر .
ناوچەکانی باکوری گەرمیان و سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ٣٠ تا ٦٠ ملم.
پارێزگای سلێمانی کە بەگشتی ناوچەکانی باکوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی باران و تەرزەی زیاتر ئەبێت بەراورد بە رۆژئاوای پارێزگاکە ٢٠ تا ملم ٦٠ .
سنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و ئیدارەی سۆران بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر ٥ تا٢٠ ملم.
سنوری ئیدارەی راپەرین بارانەکە مامناوەند ئەبێت١٠ تا ٢٥ ملم .

سنوری پارێزگای دھۆک و نەینەوا کە بەراورد بەسەرجەم ناوچەکان کاریگەری کەمتری ئەم شەپۆلەی لەسەر ئەبێت 5 تا 10ملم .
لە بارەی کۆتایی هاتنی شەپۆلەکەوە، ئاراز جەبار دەڵێت" کاریگەری ئەم ناسەقامگیر سبەی دووشەمە لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای ھەرێم کۆتای پێدێت ، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی رۆژھەڵاتی ھەرێم کاتەکانی نیوەرۆ کۆتای پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە".

 لەبارەی رۆژی سێ شەممەوە ئەو کەشناسە دەڵێت' رۆژی سێشەمەش شەپۆلێکی دیکە لە تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە ماوەکەی کەم ئەبێت و زیاتریش ناوچە شاخاویەکانی باکوری ھەرێم ئەگرێتەوە.



PM:05:20:24/03/2024