زانیاری نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ی فەرمانبەرانەوە دەخرێتەڕوو

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا ٦٧ هەزار ناو هەیە کە گومانیان لەسەرە ئەمە جگە لەوەی داهاتی ٢٠ مەرز بۆ لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی ئاشکرانەکراوە". 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا بە (ڕووداوی) ڕاگەیاند" گرفتی زۆر لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا بەپێی لیستەکە مووچەی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشیناکات". 

وتیشی" ئەنجوومەنی وەزیران کارێکی زۆر خراپی کردووە کە مووچەی مانگی دووی دابەشنەکرد و ئێستا ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ بکەین". 

ڕاشیگەیاند" ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم‌ و بەغداوە ئیمزای لەسەرکراوە دەریدەخات کە زانیاری پێچەوانە دراوە بە بەغدا و ٦٧ هەزار ناو لە لیستی مووچەدا هەن گومانیان لەسەرە، چونکە ناوی دایکیان لە لیستەکەدا نیی ەو ناتوانرێ وردبینیان تێدابکرێت، لە کاتێکدا داهاتی ٢٠ مەرزی هەرێمی کوردستانیش بە لیژنەی دیوانی چاودێری نەدراوە". 


PM:06:50:24/03/2024