کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکی دیکەش جەڵتە لێیدا

کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران عەبدی لە کاتی کارەکەیدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندارکرا، لە کاتی گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و خێزانداریش بووە و خەڵکی بانە بووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، کۆڵبەرێکی دیکە کە خەڵکی گوندی زێڕانی سەر بە شاری جوانڕۆیە و ناوی محەمەد بایەرە و تەمەنی ٤٨ ساڵە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستداوە.


PM:10:01:25/03/2024