سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەداوە کە پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌ركوك پرسێكی ئاڵۆزه و دەڵێت" سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئیداره‌یه‌كی كاتی بۆ سه‌رپه‌رشتی شاره‌كه دروستكراوه".
حەسەن شێخانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەکەی راگەیاند" پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌ركووك پرسێكی ئاڵۆزه، له‌م كه‌ش و هه‌وایه سیاسییه‌دا كاتێكی زۆری ده‌وێت تا پارێزگار یه‌كلا ده‌بێته‌وه".
حه‌سه‌ن شێخانی وتیشی" شێوه‌ی ڕێكاره‌كانی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ئاوایه كه ده‌بوایه یەكه‌م ڕۆژی په‌سه‌ندكردنی ده‌نگدان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژدا له‌سه‌ر داوای پارێزگاری شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكرێت، ئه‌وه‌بوو پارێزگاری شاره‌كه داوای كرد كۆبوونه‌وه بكرێت ئێمه وه‌ك كورد و مه‌سیحییه‌كان به‌شدار بووین، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدار نه‌بوون، تا ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه زانیومانه سه‌قفێكی كاتی نییه كه ئیداره‌ی تازه‌ی كه‌ركوك بكه‌وێته بۆشاییه‌وه".
سەرۆکی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشدا کە به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئیداره‌یه‌كی كاتی بۆ سه‌رپه‌رشتی شاره‌كه دروستكراوه له سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان تا ده‌گه‌نه ڕێکكه‌وتن.
حەسەن شێخانی راشیگەیاند" له ئه‌گه‌ری ڕێکكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان تا ئه‌و شوێنه‌ی زانیاریم هه‌یه په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، چونكه شاره‌كه فره نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به بۆیه به‌م شێوه‌یه پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك كاتی ده‌وێت و درێژه ده‌كیشێت و كارێكی ئاسان نییه، ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست بێنێت، سازش كردن له‌نێوان لایه‌نه‌كان كه‌مه، خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه به‌ڵام وێنه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، هێشتا ڕێككه‌وتنی كۆتایی كاتی ده‌وێت".