(سپی) ناوی کاندیدانی سەرۆکی لیستی کۆمەڵ بڵاودەکاتەوە

كۆمەڵی دادگەری کوردستان لیستی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای عێراق كردووە، ماڵپەڕی (سپی) ناوی کاندیدانی سەرۆکی لیستی ئەو حزبە بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە. 

بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەری (سپی)، كۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان (٥٩) كاندیدی ئاڕاستەی كۆمسیۆن كردووە كە لە بازنەی هەولێر (١٥) كاندید و بازنەی سلێمانی (٣٢) كاندید و بازنەی دهۆك (٦) كاندید و بازنەی هەڵەبجەش (٦) كاندید، بەڵام تائێستا بێجگە لە سەرۆکی لیستەکە ناوی کاندیدانی ئەو حزبە بڵاونەکراوەتەوە. 

كۆمەڵی دادگەری لە بازنەی هەولێر عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی لیست دەبێت.

هەروەها لە بازنەی سلێمانی ڕێبوار حەمەد خزر ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و وتەبێژی پێشووی كۆمەڵی دادگەری سەرۆكی لیست دەبێت.

لە بازنەی دهۆك مەلا عەنتەر بادینی سەرۆكایەتی لیستی كۆمەڵ دەكات، هاوکات لە بازنەی هەڵەبجە كادیری پێشكەوتووی كۆمەڵ تۆفیق مستەفا ڕەحیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵە.


AM:09:13:29/03/2024