لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە چەند شوێنێکی نزیک حەلەبی لە باکوری سوریای کردە ئامانج، تائێستا ٣٦ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" بەهۆی هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر شاری حەلەب و ههردوو ناوچهی سهفیر و جهبرین له باكووری سووریا، ٣٦ هاوڵاتی مەدەنی و سەرباز کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندارکراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێو کوژراوەکاندا تائێستا پێنج چەکداری حزبوڵای لوبنانی کراونەتە ئامانج کە ژمارەی کوژراوانی سوریا لەم هێرشەدا زۆرترینە و پێشتر ئەو ژمارە کوژراوە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا وێنەی نەبووە.