کەشناسی هەرێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (٣ تا ٤) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (٢ تا ٣) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.  


AM:10:13:29/03/2024