تاکە خەڵاتێک کە لیۆنێل میسی نەیبردبێتەوە چیە؟

سەرەڕای هەموو شتێک، یەک خەڵات ماوەتەوە کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بە درێژایی ژیانی پیشەگەرانەی نەیتوانیوە بیباتەوە، کە لە نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان و ئینتەر میامی یاری بۆ کردووە، ئەمە جگە لەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری دەکات.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، مێسی سەرکەوتوو نەبووە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی "پۆشکاس" بۆ باشترین گۆڵی ساڵ، کە یەکێکە لە خەڵاتە باو و بەناوبانگەکانی ساڵانی ڕابردوو.

 ئەم خەڵاتە دەدرێت بە ئەو یاریزانەی ساڵانە جوانترین گۆڵی هەیە، سەرەڕای ئەو گۆڵە سەرسوڕهێنەرانەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تۆماری کردووە کە ژمارەیان (826) گۆڵ بووە، ئەفسانەی مێسی بە هیچ شێوەیەک نەیتوانی خەڵاتی پۆشکاش بەدەست بهێنێت.

 شایەنی باسە ڕۆناڵدۆ لە ڕووی خەڵاتی پوشکاشەوە پێش مێسی کەوتووە، بەو پێیەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە پێشتر لە وەرزی 2008/2009 بە گۆڵەکەی بەرامبەر پۆرتۆ، ئەو کاتەی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بووە، کە ئەو گۆڵەی تۆمارکردووە،ئەمەش دوای 6 خولەک هات کاتێک تۆپێکی بەهێزی لە دووری 40 مەترەوە لێدا، گۆڵپارێزی بەرامبەر نەیتوانی بەرپەرچی بداتەوەو چووە گۆڵەوەو بەهۆیەوە خەڵاتی پۆشکاشی پێدرا.

 


AM:05:05:30/03/2024