هونەرمەندێکى کورد لە کەنەدا کۆچى دوایى کرد

عەلی زەندی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکى وڵاتی کەنەدا کۆچی دوایی کرد.

دیلمان زەندی کچی، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکى شاری تۆرینتۆى کەنەدا، عەلی زەندی باوکی کۆچی دوایی کردووە. 

عەلی زەندی ساڵی (١٩٥٦) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، ماوەی زیاتر لە (٢٠) ساڵە کاری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی وتنی کردووە، لای مامۆستا حەسەنی کامگار فێری هونەری موزیک بووە، یەکەم هونەرمەندە گۆرانی ئەرمەنی لە کاسێت تۆمارکردووە.


AM:08:21:05/04/2024