وردەکاری کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی


سودانی سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبوونەوەو جەختیان لەسەر لابردنی رێگرییە ئیدارییەکان کردەوە.
ئەمرۆ شەممە، ٦ــی نیسانی محەممەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد کە هەر ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتنە بەغدا.

لە راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە "لە دیدارەکەدا باسی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسییە و بابەتە نیشتمانییەکان و رێڕەوی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت لە چەندین بواردا کرا."

"محەممەد شیاع سوودانی جەختی لەسەر رژدبوونی حکومەتی عێراق لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان لە هەموو عێراق و تەواوکاریی لە ئەدای نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە."راگەیاندنی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران.

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە لە دیدارەکەدا ''باسی بایەخی پشتیوانی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەت لە لایەن سەرجەم هێزە نیشتمانییە سیاسییەکان لە پێناو تۆکمەکردنی ئامانجەکانی حکومەت و بەردەوامی لە پتەوکردنی گەشەپێدانی گشتگیر و بەردەوامی لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر، کراوە."



PM:09:30:06/04/2024