ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە

غەزەل مستەفا گۆرانیبێژی دیاری کورد گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەڵێتەوە. 

غەزەل مستەفا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی هونەرمەندی بە ناوبانگی کورد زەکەریا عەبدوڵڵا بە ناوی (ساقی) دەڵێتەوە و ئەو بەرهەمەش یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگ و پڕ گوێگرەکانی زەکەریا. 

غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. 


AM:09:37:16/04/2024